سەبارەت بە رەوشی سوریا و پەیوەندییەکانی حکومەتی شەرع لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوادا، سود دۆیچە لە راپۆرتێکیدا نووسیویەتی: «کوردەکانی سوریا مەبەستیان نییە لەو وڵاتە جیاببنەوە و سەربەخۆیی خۆیان رابگەیەنن، بەڵکو دەیانەوێت ئاشتییانە ئیدارەی ناوچەکانی خۆیان بدەن و بۆ پرسە نیشتیمانییەکان بگەڕێنەوە بۆ حکومەتی دیمەشق. هەر ئەو ئەجێندایەشە بۆتە هۆی ئەوەی تائێستا رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان رووینەداوە.
نووسەری راپۆرتەکە پێیوایە کە ئەمە باشترین رێگەچارەی نێوان حکومەت و هێزەکانی سوریای دیموکراتە لەو وڵاتە.