لەدوای گفتوگۆ و دانوستانێکی دوورودرێژی نێوان هاوپەیمانیی دیموکراتی کریستیان و سوشیال دیموکرات، لە کۆتاییدا کابینەی حکومەتی نوێی ئەڵمانیا پێکهێنرا و لایەنەکان ریککەوتن لەسەر گرتنەبەری چەند رێوشوێنێکی پێویست بۆ وڵاتەکە، لەوانە سنووردارکردنی هاتنی کۆچبەران و پەنابەران و تۆکمەکردنی سوپای وڵاتەکە و باشترکردنی بژێویی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی باج لەسەر کۆمپانیا و خاوەن بەرژەوەندییەکان.
«فریدریش مێرتس» راوێژکاری نوێی ئەڵمانیاش ناوی وەزیرەکان دەخاتە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکە بۆ دەنگدان، دوای ئەوەش کابینەی نوێ دەستبەکار دەبێت.