ساڵی رابردوو هێرش بۆسەر رۆژنامەنووسان لە بەرلین زیادیکردووە

11:02 - 2025-04-14
جیهان
75 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور، ساڵی رابردوو 2024 هێرش و پەلامار بۆ سەر رۆژنامەنووسان لەناو خاکی ئەڵمانیادا بەراورد بە ساڵی پیشووتر زیاتربووە.
 راپۆرتەکە دەڵێت: پار 89 جار لەکاتی رووماڵی چالاکییە جەماوەرییەکان و خۆپیشاندانەکاندا ئازاری جەستەیی بەر رۆژنامەنووسان  کەوتووە و نیوەی ئەو حاڵەتانەش لە بەرلینی پایتەختدا روویانداوە.
 رێکخراوەکە هەروەها دەڵێت: لەگەڵ بوونی ئەو دەیان حاڵەتەشدا، ئەڵمانیا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە مافی رۆژنامەنووسان تیایاندا پارێزراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان