حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: به بڕی 26 ملیار دۆلار پشتیوانیی له هه‌نارده‌كارانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی به‌هۆی گومرگی زۆری ئه‌مریكاوه زیانیان پێگه‌یشتووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خۆپارێزیی داده‌نرێت به‌رامبه‌ر ناجێگیریی دۆخی بازاڕی جیهانی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا باجێكی زۆر بخاته سه‌ر كاڵای بیانی و به‌هۆیه‌وه بازاڕ پشێویی تێكه‌وت.
ئێندیپێندنت