ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەهۆی ناڕوونی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پێناسە گومرکییەکان بەرزبووەوە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەڕیژەی 0.5٪ بەرزبووەوە بە 3225 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوت بەهۆی ئەگەری بەخشینی هەندێ لە پێناسە گومرکییەکان لەلایەن ئیدارەی ئەمریکا و هەروەها بەرزبوونەوەی قەبارەی هاوردەکاریی نەوتی چین، بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی برێنت 12 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 13 سەنت بەرزبووەوە بە 61 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.