یادی 104 ساڵەی كۆچی دوایی مەحمود پاشای جاف

10:17 - 2025-04-15
هەمەرەنگ
71 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 15/4/2025، سەد و چوار ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مەحمود پاشای جاف تێدەپەڕێت، ناوی تەواوی مەحمودی كوڕی حەمە پاشا كوڕی كەیخەسرەو بەگی كوڕی سلێمان بەگی كوڕی قادر بەگی كوڕی زاهیر بەگی كوڕی یارئەحمەد بەگی جافی جوانڕۆیە، مەحموو پاشا لە سەردەمی عوسمانیەكاندا بووە بە قائیمقامی هەڵەبجە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ «ئۆرفە» و دواتر چووە بۆ ئەستەمبوڵ. هۆگری شیعر و ئەدەب بووە و رێزی لە شاعیران و ئەدیبان و زانایان گرتووە و ئەدەبی كوردیی لە دوو كەشكۆڵدا كۆكردۆتەوە، رۆژی 15/4/1921دا كۆچی دوایی كردووە. 
نەرمین عوسمان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان