ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (چیا) كە گۆڤارێكی مانگانەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستانە، بە كۆمەڵێك بابەتی جۆراوجۆر كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
لە ژمارە(61) ی گۆڤاری چیا-دا، بابەتێكی رەهبەر سەید برایم- ی سەرنووسەری گۆڤارەكە بڵاوكراوەتەوە بە ناونیشانی(شنەی شاخ و پاشای شانۆ).
گۆڤارەكە ئەم بابەتانەش لەخۆ دەگرێت: ململانێی چالاكی و چوونە ناوشارەوە، مامۆستا عەلی حەوێز، سەرگوزەشتەی سەرۆكی وڵات و زیندانییەك، دەستپێكی یەكەم قۆناغی ئەنفال لە یادداشتەكانمدا، گوڵەكانی ئێخەی شاخ، روانینێك بۆ وێنەی پێشمەرگە دێرینەكان، وێژەی سەنگەر و بەرەنگاری، قەڵەم و دەنگ و رەنگ خەباتن، خاكی كوردستان لەسەردەمی مەغۆلەكان، پێشمەرگایەتی داوای تێكدانی گوندەكان و... هتد.
باشیلا جەعفەر