لە قەزای سەیدسادق دوای دانانی پەیكەری گەنم و جۆ، شووتی و بەڕوو دواجار پەیكەری كاڵەكیش دروستكرا.
كۆمار مەلاڕەئوف پەیکەرتاشی خۆبەخش بە دوالاپەڕەی وت: ماوەی چوار مانگە دەستمان كردووە بە دروستكردنی فولكەیەك لە چوارڕیانی ئاوایی حاجی قادر و دانانی پەیكەرێكی كاڵەك لە جۆری رۆما، كە بەرگەی سەرما و گەرما دەگرێت، درێژییەكەی دوو مەترە و مەترێكیش بەرزە.
وتی: جۆری كاڵەكەكە كاڵەكی رۆما خواستێكی زۆری جوتیارانی شارەزووری لەسەربوو، هەربۆیە حەزمان كرد پەیكەرێكی بۆ دروست بكەین، هەر بۆیە پەیكەرەكەمان دروستكرد و تێچووەكەشی 5 ملێون دینار بووە.
محەمەد عەبدولڕەحمان شارەزوور