شێوەكار پەری عەلی دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و پیشەی مامۆستایە و زیاتر لە 16 ساڵە كاری هونەری دەكات.
پەری عەلی بە دوالاپەڕی وت: سەرەتای كاركردنم بۆ ساڵانی هەشتاكان دەگەڕێتەوە كە بە هێڵكاری دەستم پێكرد، سەرەتا دەرفەتی خوێندن لە بواری هونەر بۆم نەلوا، دواتر زەمینەم بۆ رەخسا و خوێندم، لە زۆربەی فێستیڤاڵی پەیمانگاكان بەشداریم كردووە، پاشان لە چەندین پێشانگەی هاوبەش لە شارەكانی سلێمانی و زاخۆ و پێنجوێن و بەغدا بەشداربووم.
وتیشی: بە نیازم ئەمساڵ لە دوو پێشانگەی هاوبەش بەشداری بكەم و زۆربەی كارەكانم خەیاڵی خۆمن و لە بواری ئەبستراكتدا كار دەكەم.
محەمەد عەبدولڕەحمان شارەزوور