ژمارەی نوێی وەرزنامەی زمانەوانی دەرچوو

11:18 - 2025-04-16
هەمەرەنگ
38 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی 7 ی وەرزنامەی زمانەوانی كە دەزگای زمانەوانیی كوردی زانكۆی جیهان - سلێمانی دەریدەكات، بە كۆمەڵێك بابەتی هەمەڕەنگ و هەمەجۆر كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
لەم ژمارەیەدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە زمان لەوانە: وەرگێڕان وەك ئامڕازی گۆڕانی كۆمەڵایەتی، مێزگردی تایبەت بە زمان و وەرگێڕان، رێكخستنەوەی وەرگێڕان وەك پیشە لە هەرێمی كوردستان، بەشداری وەرگێڕان لە بەهێزكردنی زمانی كوردیدا، رۆڵی تەكنۆلۆژیا و زیرەكیی دەستكرد لە داڕشتنی ئایندەی وەرگێڕان لە هەرێمی كوردستان، كێشە و بەرەنگارییەكانی وەرگێڕانی ئیدیۆم، مافی زمانیی، شاكر فەتاح و ... هتد. 
گەزیزە ئەمیر

بابەتە پەیوەندیدارەکان