مەڵبەندی كوردۆلۆجی زانكۆی سلێمانی، كۆڕێكی ناساندن و خوێندنەوە بۆ كتێبی(میتۆدە رەخنەییەكانی پاش نوێگەری و چەند سەرچاوەیەك) لە نووسینی(پرۆفیسۆر د. عەلی تاهیر بەرزنجی) بۆ د. هەرێم عوسمان ساز دەكات.
كۆڕەكە سەعات 3 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/4/2025 لە هۆڵی داودبەگی جاف لە مەڵبەندی كوردۆلۆجی لە شەقامی كانێسكان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
باشیلا جەعفەر