لە میدیای ئێرانییەوە

ئەمریكا وەبەرهێنان لە ئێران دەكات

12:37 - 2025-04-16
جیهان
59 جار خوێندراوەتەوە

 حەسەن هانیزادە شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان ئێران و ئەمریكا زۆر جدییە و بەپێی زانیارییەكان ترەمپ سوورە لەسەر دانوستانەكان، هەر لەبەر ئەوەشە كە ستیڤ ویكتۆفی بۆ دانوستان ناردووە، چونكە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ ئێراندا توندە، بۆیە ترەمپ بڕیاریداوە كەسێكی تر لەبری وەزیری دەرەوە بنێرێت.
هانیزادە راشیگەیاندووە: ئەمریكاییەكان بەنیازن بڕی یەك تریلیۆن وەبەرهێنان لە ئێران بكەن، ئەگەر تاران و واشنتن لە دانوستانەكاندا رێكبكەون. ئێرانیش داوای هەموو ئەو سامان و داراییانە دەكات كە لەلایەن ئەمریكاوە بلۆك کراوە و دەستی بەسەردا گیراوە و ئێرانیش خوازیاری فرۆشی نەوتی خۆیەتی بەبێ سزادان.

ئا/ وەفا رۆستەمی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان