نوێنەری رابەری ئێران لەناو فەیلەقی قودس دەڵێت: داهاتووی دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتن پەیوەندی بە ئەمریكاوە هەیە.
حوجەتولئیسلام محەمەدی سیرت، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامەنەیی لە فەیلەقی قودس رایگەیاند: ئەگەر ئەمریكاییەكان لۆژیكی و ژیرانە هەڵسوكەوت بكەن ئەوا ئەنجامی گفتوگۆكان باش دەبێت، بەڵام ئەگەر خۆویست بن، ئەوا ئێمە قبوڵی ناكەین.
راشیگەیاند: هەروەك رابەری ئێران وتوویەتی «ئەگەر هەڕەشەمان لێبكەن یان ئەگەر هێرش بكەنە سەر ئاسایشمان، ئەوا مانای رێککەوتن و گفتوگۆ نییە».
ئا/ وەفا رۆستەمی