لە میدیای ئێرانییەوە

بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران دەكات

12:46 - 2025-04-16
جیهان
44 جار خوێندراوەتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی رایگەیاند: بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران كۆدەبێتەوە.
 كازم غەریب ئابادی راشیگەیاندووە: رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئەمڕۆ چوارشەممە 16/4/2025 سەردانی تاران دەكات و لەو سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە چۆنێتیی هاوكاریی نێوان تاران و ئاژانس گفتوگۆ دەكەن و هەروەها دوایین پێشهاتەكانی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران تاوتوێ دەكەن.
 
ئا/ وەفا رۆستەمی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان