فیلمی مرۆڤ و ژینگە بەرهەمهێنرا
فیلمی (مرۆڤ و ژینگە) لە سیناریۆ و دەرهێنانی رێبوار محەمەد و كامێرا و مونتاژی باوەڕ رەفیق-ە، نزیكەی 20 ئەكتەر لەگەڵ كۆمەڵێك ژینگەپارێز بەشدارییان كردووە، كاری وێنەگرتنی لەناو شاری سلێمانی و شاخی گۆیژە و ئەزمڕ و قەرەداغ بۆ كراوە.
ماوەی فیلمەكە 27 خولەكە، باس لە بێویژدانی مرۆڤ بەرامبەر بە ژینگە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك و بێ گوێدان بە بەهای مرۆڤایەتی دەكات و هەروەها باس لە بڕینی دارستانەكان و سووتاندنیان بۆ یەكەی نیشتەجێبوون و لێدانی 22 هەزار بیری ئاو دەكات، ئاماژە بە پیسكردنی شوێنی گەشتوگوزار و سەیرانگەكان دەکات.
فیلمەكە بە هاوكاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتەكان و (NGO) كان بەرهەم هاتووە.