كۆڕی یەكێتی نووسەران لە هەولێر و سلێمانی

10:29 - 2025-04-17
هەمەرەنگ
54 جار خوێندراوەتەوە

لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد رێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی كتێبی(ئاوەزنامە) لە وەرگێڕانی شەفیقی حاجی خدر، ساز دەكات. كۆڕەكە، سەعات 5 ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێجشەممە 17/4/2025 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو بەڕێوەدەچێت.
لقی سلێمانی یەكێتی نووسەرانی كوردی كۆڕێك بۆ هەریەك لە شاعیر و رۆماننووس عەبدولقادر سەعید و لێكۆڵەر محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق بە خوێندنەوەی شیعر و باسێك لە ئەنفال ساز دەكات. 
كۆڕەكە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/4/2025 لە هۆڵی نووسەران بەڕێوەدەچێت.
باشیلا جەعفەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان