ساڵۆنی كوردستانی نوێ دوێنی شه‌ممه، میوانداریی شاعیر و نووسه‌ری عیراقی د. مەشعه‌ل ئه‌لبه‌یاتی، جێگری یه‌كێتیی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عیراقی كرد، بۆ باسكردنی دوا دیوانی شیعری به ناوی (مجرد حب- ته‌نها خۆشه‌ویستی)، كه ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و رووناكبیرانی كورد و عه‌ره‌ب ئاماده‌ی بوون.
سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه د. شیلان فه‌تحی، پێشه‌كیەکی سه‌باره‌ت به د. مەشعه‌ل به‌یاتی و كار و به‌رهه‌م و چالاكییه‌كانی باسکرد، هه‌روه‌ها باسێكی كورتی دیوانی (مجرد حب)ی كرد كه له (31)قه‌سیده پێكهاتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شاعیری گه‌وره‌ی كورد، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت پێشه‌كی بۆ دیوانه‌كه نووسیوه.
دواتر د. مەشعه‌ل به‌یاتی، سوپاسی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی كرد بۆ پێشوازی و میوانداریكردنی و رێكخستنی كۆڕ له‌سه‌ر دیوانه تازه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها باسی له خۆشه‌ویستی خۆی بۆ گه‌لی كورد و كوردستان و شاری سلێمانی كرد، دواتر به‌شێك له شیعره‌كانی دیوانه نوێیەکەی كه بۆ كورد نووسیویه‌تی بۆ ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه خوێنده‌وه.
له دوا بڕگه‌ی كۆڕه‌كه‌دا، ئاماده‌بووان پرسیاریان ئاراسته‌ی د. مەشعه‌ل به‌یاتی كرد، سه‌باره‌ت به دیوانه‌كه‌ی و به‌رهه‌م و چالاكییه‌كانی پێشووتری، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هۆكاری خۆشه‌ویستی بۆ گه‌لی كورد و ئایا ئه‌وه كێشه‌ی بۆ دروستكردووه، له وه‌ڵامدا به تێر و ته‌سه‌لی باسی له‌وه كرد كه به‌شێكی زۆری شیعره‌كانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ كورد و ژنی كورد نووسیوه، له‌به‌ر جوامێری ئه‌م گه‌له، هه‌روه‌ها جوانی سروشت و داب و نه‌ریتی كورد و ئافره‌تی كوردیش، ئه‌مه چ جای ئاگاداربوونی له برینه‌كانی ئه‌م گه‌له.
ئا/ گۆران فه‌تحی
فۆتۆ: حەمە عومەر