لە سلێمانی، كۆنفرانسێکی ناوچەیی لەبارەی چەكی كۆكوژەوە بەڕێوەچوو

11:22 - 2025-04-20
کوردستان
61 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، لە سلێمانی، یەكەمین كۆنفرانسی ناوچەیی بۆ سنورداركردن و  بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانی چەكی كۆكوژ بەڕێوەچوو، تێیدا ئاڵنگاریی و دەرفەتەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانی چەكە كۆكوژەكان، شیكرانەوە.
لە كۆنفرانسەكەدا، كە لەلایەن رێكخراوی پوگواش -عیراق، رێكخرابوو، تایبەت بوو بە تیشكخستنەسەر سنورداركردنی بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانی چەكی كۆكوژ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دكتۆر حسێن شەهرستانی سەرۆكی كۆنفرانسەكانی پەگواش، وتارێكی پیشكەشكرد.
هەر لە كۆنفرانسەكەدا، وتاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەلایەن د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە خوێندرایەوە و رایگەیاند: بەستنی ئەم كۆنفرانسە لەكوردستان، مانایەكی قووڵ و گرنگی هەیە، راشیگەیاند: ئێمە لە كوردستان وەك قوربانیانی گەورەی چەكی كۆكوژ، هەموو توانای خۆمان دەخەینە پاڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ نەهێشتنی چەكی كۆكوژ و خوازیاری جۆرێك لە گەرەنتین بۆ دووبارە بەكارنەهێنانەوەی چەكی كۆكوژ چ لە دژی خەڵكی كوردستان، چ لەدژی هەر گەلێك لە گەلەكانی جیهان.
لە كۆنفرانسەكەدا ژمارەیەك پسپۆڕ، توێژەر و لێپرسراوانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئامادەبوون بۆ شیكردنەوەی ئاڵنگارییەكان و دەرفەتەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانی چەكە كۆكوژەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان