تیپی هونه‌ری میللی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له گۆرانیبێژ و موزیكژه‌نی شاره‌كه به‌شدارییانكرد له فێستیڤاڵی كه‌لتوری پارێزگای بابل .
هه‌ڵۆ جه‌باری سه‌رۆكی تیپه‌كه به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: تیپه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك بانگهێشت كرابوون بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه.
وتیشی: مه‌به‌ست له به‌شداریكردنی تیپه‌كه‌یان له فێستیڤاڵی بابل ناساندنی كه‌لتوری پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له رێگه‌ی هونه‌ر و چالاكییه فۆلكلۆرییه‌كانیانه وه‌ك گوزارشتێك له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه .
رزگار شوانی