سەرۆک بافڵ سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شێخ سمایل بەگ شێخ تەقیەدین سورچی دەکات

02:13 - 2025-04-20
کوردستان
66 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ شێخ سمایل بەگ شێخ تەقیەدین سورچی 

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی ئازیزمان شێخ سمایل بەگ شێخ تەقیەدین سورچی کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان و تێکۆشەری کوردایەتیمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکاری بەرێزتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان