(تەقاڵتی) نۆژەندەكرێتەوە

12:36 - 2025-04-21
کوردستان
52 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی لێدوانێكی قائیمقامی كفری، كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی ژێرتاقی كفری (تەقاڵتی) بەردەوامە و بودجەكەشی زیاتر لە 50 ملیۆن دینارە.
ساهر عەلی قائیمقامی كفری، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: نۆژەنكردنەوەی ژێرتاقی كفری (تەقاڵتی) لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوری هەرێم و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپوری كفری دەستپێكراوە و بڕی پارەی تەرخانكراویش 51 ملیۆن و 757 هەزار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد یەكێك لە ئامانجەكانی نۆژەنكردنەوەی ژێرتاقی كفری، كە یەكێكە لە شوێنەوارە دێرینەكانی سنوورەكە، بوژانەوەی كەرتی گەشتیارییە لە كفریدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان