قوباد تاڵەبانی: كریستیانەكان بەشێكن لە جوانییەكانی كوردستان

01:02 - 2025-04-21
کوردستان
54 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحەوە، پیرۆزبایی لە كریستیانەكان کرد و ئەمەش دەقەكەیەتی:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قیامەی مەسیحەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عیراق و هەموو جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ دەخوازم.
كریستیانەكان؛ چ وەك پێكهاتەیەكی ئایینی و چ وەك گروپە ئیتنیكییەكانیان، بەشێكن لە جوانییەكانی فرەیی لە ناوچەكە و مێژوویەكی دێرینیان لە كوردستاندا هەیە. هەربۆیە پارێزگاریكردن لەو پێكهاتە رەسەنە و قووڵتركردنەوەی پێكەوەژیان، ئەركی لەپێشینەی هەموولایەكمانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان