زیاتر لە 38 هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشین فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە

01:52 - 2025-04-21
کوردستان
77 جار خوێندراوەتەوە

سەربەست مەولود، سەرۆکی وردبینیکردنی ناوی فەرمانبەران بۆ پێدانی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندووە، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانی پێدانی زەوی بۆ 38 هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان دەرچووە  و ناوەکانیان گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتەکەیان.
سەرۆکی لیژنەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوانەی ناویان هاتۆتەوە بۆ پێدانی زەوەییەکانیان 25 هەزاریان خانەنشینانن و 15 هەزاریان کارمەندی وەزارەتی ناوخۆن.
سەربەست مەولود، دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 315 هەزار فەرمانبەر و کارمەند و خانەنشین فەرمانى پێدانى زەوییان بۆ دەرکراوە و نزیکەى 100هەزارى دیکە ماون، وردبینى لە ناوەکانیان دەکرێت و بەرزدەکرێنەوە بۆئەوەى فەرمانى پێدانى زەوییان بۆ دەربکرێت.
وتیشی، ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنى لیستى ناوى زیاتر لە 10هەزار پێشمەرگە دەکەن بۆئەوەى لە کۆتایی ئەم هەفتەیە ناوەکانیان بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنى وەزیران و فەرمانى پێدانى زەوییان بۆ دەربکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان