(رۆژنامەگەریی كوردی لە چاپ و كاغەزەوە بۆ زیرەكیی دەستكرد)
كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕی- بەشی تەكنیكی میدیایی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی مەراسیمێكی تایبەت بە یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردی بە ناونیشانی (رۆژنامەگەریی كوردی لە چاپ و كاغەزەوە بۆ زیرەكی دەستكرد، وشە بەردەوامە) ساز دەكات.
مەراسیمەكە سەعات 10ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە(22/4/2025) لە كەمپی كۆلێژەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی – بەشی میدیا بەڕێوەدەچێت.
یادی رۆژنامەگەریی كوردی بەرز رادەگیرێت
لە یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردیدا زانكۆی سلێمانی بە هاوبەشی بەشی راگەیاندن كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، لە مەراسیمێكدا یادی رۆژنامەگەریی كوردی بەرز دەنرخێنێت.
مەراسیمەكە سەعات 9:30 ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (22/4/2025) لە هۆڵی كۆماری كوردستان، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، كەمپی نوێ بەڕێوەدەچێت.
خەڵاتی ئازادی رۆژنامەوانی
كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی یەكێتیی ئەوروپا و رێكخراوی پەیامنێران مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادیی رۆژنامەوانی بە ناوی (چڵە نێرگز) ساز دەكات.
مەراسیمەكە سەعات 4:30 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (22/4/2025) لە مۆنۆمێنتی (پارێزەرانی حەقیقەت) لەناو پاركی ئازادی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ژن ، منداڵ ، ژینگە
لە یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردیدا، پێشانگەیەكی كاریكاتێری بە ناونیشانی (ژن، منداڵ، ژینگە) بۆ كاریكاتێریست (بەكر عەبدولڕەحمان) لە هۆڵی كۆلێژی هونەرە جوانەكان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
پێشانگەكە سەعات 10:30 بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (22/4/2025) دەكرێتەوە و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
رۆژانی دامەزراندن و یادەوەرییەكانی
لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردیی و 27 یەمین دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستاندا، سیمینارێك بە ناونیشانی(رۆژانی دامەزراندن و یادەوەرییەكانی) بۆ سێ رۆژنامەنووس( شوان داودی، شێخ سدیق، تاریق كارێزی) سازدەكات.
سیمینارەكە سەعات 10ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (22/4/2025) لە هۆڵی (الافراح) لە قەراغ چۆمی خاسە لە كەركوك بەڕێوەدەچێت.
باشیلا جەعفەر