یەكەمین فێستیڤاڵی بەهارە لە شارەزوور بەڕێوەدەچێت

10:19 - 2025-04-22
هەمەرەنگ
49 جار خوێندراوەتەوە

كۆمیتەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی رێكخراوە دیموكراتییەكان و گروپی خانمانی دەستڕەنگینی قەزای شارەزوور، یەكەمین فێستیڤاڵی بەهارە سازدەكات، بۆ كاری دەستیی خانمان و هونەرەكانی تابلۆ و هەڵكۆڵین لەسەر تەختە و بەرووبوومە خۆماڵییەكان و خۆراك و شیرینی.
محەمەد قادر لێپرسراوی نوێنەرایەتی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی شارەزوور بە دوالاپەڕەی وت: فێستیڤاڵەكە بۆ 40 خانمی دەستڕەنگینی قەزاكە سازكراوە و سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (22/4/2025) فێستیڤاڵەكە دەست بە كارەكانی خۆی دەكات و یەك رۆژ دەخایەنێت.
محەمەد عەبدولڕەحمان شارەزوور  

بابەتە پەیوەندیدارەکان