وۆركشۆپێك لەبارەی مێژووی رۆژنامەگەریی لە كەركوك

10:20 - 2025-04-22
هەمەرەنگ
38 جار خوێندراوەتەوە

كۆلێژی راگەیاندنی زانكۆی كەركوك بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیكای رۆژنامەنووسانی عیراق – لقی كەركوك، وۆركشۆپێكی زانستی راگەیاندن و رۆژنامەگەری رێكخست. 
لەم بارەیەوە د. مەعد ئاسی عەلی راگری كۆلێژی راگەیاندنی زانكۆی كەركوك بە دوالاپەڕەی وت: وۆركشۆپەكان یارمەتیدەرن لە پەرەپێدانی تواناكانی خوێندكارانی راگەیاندن. 
 وتیشی: لە وۆركشۆپەكەدا ژمارەیەك لە نووسەر و رۆژنامەنووسانی بە ئەزموون وانەیان لەبارەی مێژووی رۆژنامەگەریی لە كەركوك و عیراق وتەوە.  
رزگار كەركوكی

بابەتە پەیوەندیدارەکان