کتێبی رۆژ

سنوقەكەی تەقسیم و خەمی كورد و ئەرمەن

10:21 - 2025-04-22
هەمەرەنگ
47 جار خوێندراوەتەوە

ئەم كتێبە لە نووسینی نووسەر و رۆژنامەنووس لەتیف فاتیح و فەرەج-ە، كە چاپخانەی كارۆ بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
كتێبەكە لە 13 وتار پێكهاتووە كە لە ساتە جیاجیاكاندا نووسراون، هەندێك لەو وتارانە بڵاوكراونەتەوە و هەندێكیشیان بۆ یەكەمجارە بڵاودەكرێنەوە و هەركامیان باس لە پرسێكی تایبەت دەكەن.
لە یەكێك لە وتارەكاندا بە ناوی(كورد و كوشت و بڕی ئەرمەن) نووسەر باس لەوە دەكات، كورد و ئەرمەن مێژووییەكی دوور و درێژیان لە پێكەوەژیان هەیە و هەردوو قوربانین.
 كورد سەرەڕای جیاوازی ئایینی، نەیار و دوژمنی ئەرمەن نەبووە و بە پێی بەڵگەكان كورد و ئەرمەن كێشەیان نەبووە و ئەوە نەیارانی كورد و ئەرمەن بوون كە دەیانویست لەنێوان ئەواندا كێشە و دوژمنایەتی دروستبكەن، نەیاران بۆ ئەوەی كورد لە دژی ئەرمەن هانبدەن پرسی خاك و ئایین-یان دەهێنایە گۆڕێ. 
جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان