قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەبۆنەی كۆنفرانسی یەكێتیی ژنانی كوردستانەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە، ئەمە دەقەكەیەتی:
بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە یەكێتیی ژنانی كوردستان دەكەم و هیوادارام ئەم كۆنگرەیە گوڕوتینێكی نوێ بە خەبات و كار و چالاكییەكانی یەكێتیی ژنان ببەخشێت.
خۆشحاڵ بووم كە بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانیی خۆمان بۆ ژنانی كوردستان و یەكێتیی ژنان، بەشداریمان لە كۆنگرەكەیاندا كرد و رێزمان لە 35 ساڵ خەبات و تێكۆشانی رێكخراوەكە گرت لەپێناوی دابینكردنی مافەكانی ژنانی كوردستاندا.