پیرۆزبایی دەرباز کۆسرەت بۆ یادی رۆژنامەگەریی کوردی

12:40 - 2025-04-22
کوردستان
83 جار خوێندراوەتەوە

- ١٢٧ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردی بەناوی “کوردستان” بە وشەی شیرینی کوردی لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان، لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەچاپ گەیشت، کە ئەمە بوو بە وەرچەرخانێکی مێژووی بۆ زمان و رۆژنامەگەریی کوردی و رچەشکێن بوو.
بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم رۆژنامەنووسانی کورد دەکەم، هیوادارم ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆئەوەی پیشەییانە کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، لە دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ شەرەفی ئەوەی پێ بڕا کە ببێتە خاوەنی یەکەمین رۆژنامەی رۆژانە بەزمانی کوردی ئەویش “رۆژنامەی کوردستانی نوێ” بوو کە تائێستاش بەردەوامە.
ئەم یادە بەدرەفەت دەزانم پێشنیاز بکەم بۆ سەرجەم میدیاو میدیاکاران زیاتر گرنگی بە رێنووس و زمانی کوردی بدرێت لە بڵاوکراوەکاندا، پاراستن و دەوڵەمەندکردنی زیاتری زمانی شیرینی کوردیمان یەکێکە لە ئەرکە ئەخلاقی و مێژووییەکانی سەرشانی هەموومان.
لەم یادەدا درود و سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی شەهیدانی قەڵەم و هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی خزمەتیان بە بواری رۆژنامەگەریی کوردی کردو ئێستا لەگەڵمان نین.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان