پەیامی سکرتێری ئەنجومەنی پیشتیوانیی یەکێتی بۆ یادی رۆژنامەگەری کوردی

02:07 - 2025-04-22
کوردستان
71 جار خوێندراوەتەوە

لە یادی (١٢٧) ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنووسانی کوردستان بە گشتی  دەکەین خوازیارین هەمیشە وشەی کوردیی ئاوێتەی کایەی رۆژنامەگەری بێت و برەوی زیاتری پێ بدرێ، هەروەک بزاوتی رۆژنامەگەریش لە گەشە و پێشکەوتنی بەردەوامدا بێ.
ئومێدەوارین وەک هەمیشە رۆژنامەنووسان ئازادانە و ئازایانە  قەڵەمەکانیان بخەنە گەڕ لە پێناو خستنەڕووی کەم و کورتییەکان بە ئامانجی چارەسەرکردن و پێشخستنی تەواوی سێکتەرەکانی ژیان  راشی دەگەیەنیین  وەک چۆن لە رابردودا پشتیوان و هاوکاری بزاوتی رۆژنامەگەری و قەڵەمی ئازاد بوین  ئاواش لە ئێستادا و بۆ داهاتووش بەردەوام دەبین.
دووبارە یادی (١٢٧) ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی پیرۆز‌بێت
حاجی مەسیفی 
سکرتێری ئەنجومەنی پیشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان