دووەمین دیداری گشتی یەكێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش لە 15ی شوباتی رابردوو كۆنفرانسی مەڵبەند و ئۆرگانەكانی یەكێتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دووەمین دیدار دەستی بەكارەكانی كرد.
ئەوەش لە كاتێكدایە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەبات، یەكەمین دیداری گشتیش لە 28ی5ی2022 لە سلێمانی بەئامادەبونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێت دەستیپێكرد و رۆژی 31ی5ی2022 كۆتایی هات