بۆ یادی رۆژنامەگەریی کوردی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا، بەهێزیی لەبن نەهاتووی وشەکان ناسنامەی نەتەوایەتیمان دەپارێزین و هیوای نەوە یەک لە دوای یەکەکان بەرەو پێش دەبەین.
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی 1898، یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی "کوردستان" لە قاهیرە دەرچوو کە بووە مایەی گەیاندنی دەنگی گەلەکەمان.
ئەم بوێرییە بووە دەستپێکی رۆژنامەگەریی کوردی، چاوەڕوانیی هەموومانی دەربڕی بۆ ئازادی و یەکڕیزی. لەم بۆنەیەدا یادی ئەو رۆژنامەوانە دڵسۆزانەی کورد دەکەینەوە کە گیانی خۆیان بەخت کرد لە گەڕان بەدوای ڕاستیدا. ئازایەتی و باوەڕبوونیان بە دادپەروەری ڕۆشنایی ڕێگای رۆژنامەوانانی ئایندەیە.
ئەمڕۆ نەوەیەکی تازەی رۆژنامەنووسانی کورد لە سەکۆ میدیاییە دیجیتاڵیی و نوێیەکان و سۆشیال میدیاوە ئەم میراتە بەرەوپێش دەبەن.
ئەمانە میراتی ئەو دەنگە پێشەنگانەن کەبەر لەچەندین سەدە بڵندبوون، پابەندبوون بەهۆشیارکردنی گەلەکەمان و پشتیوانی کردنی لە ژینگەیەکی تەواو پێشکەوتوودا.
یادی رۆژنامەگەری کوردی لەهەموو ئەو کەسانە پیرۆزبێت کە بەهێزی وشە و قەڵەم، دەبێژن و دەنوسن و ڕووبەڕوو دەبنەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد