ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/4/2025 دووه‌مین دیداری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به به‌شداریی زیاتر له 4000 كادر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دووه‌مین دیداری گشتی، به ئاماده‌بوونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ســـه‌رۆكی یه‌كـــــێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بـــانی لێپرســــراوی مه‌كته‌بی ســكرتاریــه‌تی ســـــه‌رۆك مـــــــام جه‌لال و ســـه‌رپه‌رشتیاری دیدار، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوێنێ، كاروان گه‌زنه‌یی وته‌بێژی دووه‌مین دیداری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنـــــامـــه‌نــــــووسیدا رایگــــــه‌یاند: سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له هۆڵی پێشمه‌رگه له سلێمانی، دووه‌مین دیداری گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، راشیگه‌یاند: ئامانج له دیدار بریتییه له داڕشتنه‌وه‌ی ستراتیژ و سیاسه‌تی یه‌كێتی و زه‌مینه‌سازییه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخه هه‌رێمی و ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان، وتیشی: دیدار مۆدێلێكی تازه‌ی حزبایه‌تی و رووداوێكی گرنگی حزبایه‌تییه له ناوچه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: دوای ئه‌نجامدانی نۆ كۆنفرانس له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری 12 هه‌زار كادر و پێشكه‌شكردنی زیاتر له 70 پرۆژه و دوو هه‌زار سه‌رنج و پێشنیاز، یه‌كێتی بڕیاریدا دووه‌مین دیدار ببه‌ستێت، ئه‌ركی دیداریش بریتی ده‌بێت له گوێگرتن له بۆچوون و راسپارده‌ی هه‌ڤاڵانمان و ئاڕاسته‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی.