ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری(زەردە)ی قەرەداغ بڵاوكرایەوە

11:49 - 2025-04-23
هەمەرەنگ
36 جار خوێندراوەتەوە

 ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (زەردە) كە ژمارە (14)یە و لەلایەن رێكخراوی گەشەپێدان و رووناكبیریی قەرەداغەوە بە شێوەی وەرزیی دەردەچێت، بڵاوکرایەوە و بەكۆمەڵێك بابەتی جۆراوجۆرەوە كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
لەم ژمارەیەدا سەرنووسەری گۆڤارەكە، محەمەد شێخ عەبدولكەریم سۆڵەیی لە سەروتاری گۆڤارەكەدا بابەتێكی نووسیوە بە ناونیشانی (كورد لە كوێی گۆڕانكارییەكانی دنیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت؟)
هەر لە گۆڤارەكەدا چەند بابەتێك بڵاوكراوەتەوە لەوانە: كۆمەڵگەی كوردیی و عیمرانی مرۆیی ناتەواو، بە ئەقڵیەتی سەردەمی میران، نوگرە سەلمان، پەندەكانی پیرەمێرد، مەرجە قورسەكەی مامۆستا شێخ نیزام، نالی لە حیجازەوە بۆ شارەزوور دەگری، لەگەڵ چەند بابەتێكی تردا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان