ژمارەی 898 ی ژیانەوە بڵاوكرایەوە، كۆمەڵێك بابەتی تایبەت بە پرسی ژنان لەخۆ دەگرێت لەوانە: 37 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر پرۆسەی ئەنفالدا، كافیە سلێمان خەڵاتی رێزلێنانی پێدەبەخشرێت، مانگیان لێ دزین، بەهار و ژینگە و باری دەروونیمان، فێمێنیزمی كەلتور پێناسە و تایبەتمەندییەكانی، گەلاوێژ بیرەوەرییەكانی دەنووسێت، راكشان لە پاڵ ئاگردا، هەمیشە هەگبەمان پڕە لە خەون و خەیاڵ و ... هتد.
ژیانەوە بڵاوكراوەیەكی كۆمەڵایەتی و رووناكبیریی تایبەتە، یەكێتی ژنانی كوردستان دووهەفتە جارێك دەریدەكات.
نگین جەعفەر