״له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره 21 له هه‌رێمی كوردستان، 205 هه‌زار دینار به‌رزبۆته‌وه״، ئه‌مه‌ش به‌پێی لێدوانی سه‌ندیكای زه‌ڕه‌نگه‌رانی كوردستان.
هه‌ندرێن وه‌رتی سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای زه‌ڕه‌نگه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ناوخۆی هه‌رێم و عیراقه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌و گۆڕانكارییه ئابووری و سیاسی و ئه‌منییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی، رووده‌ده‌ن.
ته‌ها عه‌بدوڵڵا