قوباد تاڵەبانى، سهرپهرشتیاری دووەمین دیدارى یەکێتى، رایگەیاند، یەکێتى کۆتایی بە تاکڕەویی حزبی لە هەرێمى کوردستان هێنا و بە هەوڵى یەکێتییش حکومەتێکى خزمەتگوزار پێکدەهێنرێت.
قوباد تاڵەبانى لە وتاری دەستپێکی دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا رایگەیاند، ئێستا سەرکردایەتیى یەکێتى یەکدەنگ و تەبایە، حزبەکە بە ئاسانی لاواز ناکرێت، دووەمین دیدارى یەکێتییش بۆ ئەوەیە، کادیر و ئەندامانى حزبەکە گلەییەکانیانى تیادا باس بکەن.
قوباد تاڵەبانی وتیشى، لەدوای کۆنگرەی یەکێتی، دوو هەڵبژاردن کراوە، ئەوانیش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عیراق، کە یەکێتی لەسەر ئاستی حزبە کوردییەکانى عیراق یەکەم بوو، هەڵبژاردنی دواتریش بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بوو، کە تیایدا یەکێتى دەنگ و کورسییەکانى زیادکرد.
باسى لەوەشکرد، لەپاش ئەو هەنگاوانە بەشێک لە بەڵێنەکان بەدیهێنراوە و هاوسەنگیی هێزیش رێکخراوەتەوە، خۆسەپێنی نەماوە، بەڵیندرا رێڕەوی حوکمڕانی رێکبکرێتەوە و یەکێتی بە بەهێزی بەشداریی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار بکات.