بەبۆنەی رۆژی جیهانی كتێب و یادی رۆژنامەگەریی كوردییەوە، كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ بەهاوكاری كتێبخانەی كارزان پێشانگەیەكی كتێبی كردەوە.
هێرش عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ بە دوالاپەڕەی وت: چەندین كتێبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە بە دەیان بابەت و ناونیشانی جۆراوجۆری ئەدەبی و زانستی و ئایینی و مێژوویی بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی بەشدارییان پێشانگەکەیان كردووە، داشكانی بەرچاویشیان بۆ خوێنەران لەبەرچاو گرتووە و پێشانگەكەش بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
رزگار شوانی