بەهاری پێكەوەژیان لە كەركوك،هەمووان کۆدەکاتەوە

09:36 - 2025-04-28
هەمەرەنگ
47 جار خوێندراوەتەوە

 رۆژی شەممە 26/4/2025 فێستیڤاڵی بەهاری پێكەوەژیان لە یاریگای یانەی نەوتی باكوور، لە  كەركوك بەڕێوەچوو.
لەو فێستیڤاڵەدا كە سەرجەم نەتەوەكانی شارەكە تێیدا بەشداربوون، چەندین چالاكی تایبەت بە پێكەوەژیان و هونەر نمایشكران كە ئاماژەیان بە پێكهاتەكانی كەركوك و رەسەنایەتی و برایەتی و پاڵپشتكردنیان بۆ ئیدارەی كەركوك دەكرد. 
لـــــە بەشــــــێكی دیكەی فێســـــتیڤاڵەكەدا چــــــالاكی ئەســـــپسواری و بــــازاڕی بەرهەمە خۆماڵییەكان نمایشكران.
رزگار شوانی  

بابەتە پەیوەندیدارەکان