گروپی هونەری شێوەكاری لە قەزای سەید سادق بە هاوكاری ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی قەزای شارەزوور، یەكەمین پێشانگەی شێوەكاریی خۆی لەژێر ناونیشانی (رەنگەكان لە سەردەمی بێڕەنگیدا) دەكاتەوە.
ئەكرەم ئەحمەد ئەندام و سەرپەرشتیاری پێشانگەكە بە دوالاپەڕەی وت: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28/4/2025 پێشانگەكە لە هۆڵی وەلی دێوانە (هۆڵە سووتاوەكە) لە قەزای شارەزوور دەكرێتەوە.
وتیشی: لە پێشانگەكەدا 13 شێوەكار بەشدارن و یەك رۆژ دەخانەیەنێت و لە سەعات 10 ی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە كراوە دەبێت.
محەمەد عەبدولڕەحمان شارەزوور