نووسه‌ر و رۆماننووس شێرزاد حه‌سه‌ن سێ به‌رهه‌م له بواری ژنان و فیكر و شانۆ، ده‌خاته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
له‌وباره‌یه‌وه شێرزاد حه‌سه‌ن به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ساaڵانێكه له بواری په‌روه‌رده و به‌رگریكردن له مافی ژنان كارم كردووه و به‌رهه‌مێكم به ناوی (مانیفێستی دایك، له ستایشی دایكانی سته‌مدیده و شكۆمه‌ند دا) ئاماده‌یه كه به‌منزیكانه ده‌كه‌وێته ناو كتێبخانه‌ی كوردییەوە.
وتیشی: له‌م به‌رهه‌مه‌مدا باس له ژنان و دایكان ده‌كه‌م كه چۆن به درێژایی مێژوو ژن خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی مێژوو، له‌كاتێكدا كه ژن له پێشدا خوداوه‌ند بوون و هونه‌ر لای ژن بووه، ئه‌وه ژن بووه كه كشتوكاڵی دۆزیوه‌ته‌وه و ئاژه‌ڵانی كه‌وی و ده‌سته‌مۆ كردووه. ئه‌وه ژن بووه ده‌رمانی دروستكردووه، به‌ڵام دواتر كه سیستمی باوكسالاری دێته ئاراوه هه‌وڵده‌درێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ژن له مێژوو ده‌ربكرێت و گرنگی به ئه‌رك و رۆڵی ئه‌وان نەدرێت و زه‌حمه‌ت و ماندووبوونی ئه‌وان بسڕدرێته‌وه، له‌و كتێبه‌دا باسی ژنان ده‌كه‌م هه‌ر له سه‌رده‌می به‌ردینی یه‌كه‌م و دووه‌مه‌وه تا ئێستا.
شێرزاد حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می دووه‌میشی وتی: ئه‌و كتێبه‌م سێ شانۆنامه له‌خۆ ده‌گرێت كه له ئینگلیزییه‌وه كردوومن به كوردی و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران و به‌رهه‌می سێیه‌میشم كتێبكه به‌ناوی(سیستمی باوكسالاری به درێژایی مێژوو)ە له‌م كتێبه‌شدا باس لە نه‌مانی قۆناغی دایكسالاری و هاتنی قۆناغی باوكسالاریی ده‌كه‌م له سه‌ره‌تای مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قۆناغەوە تا ئه‌مڕۆ.
جه‌واد حه‌یده‌ری