له رۆژانی رابردوودا پێنجه‌مین خولی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هونه‌ر له وڵاتی به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌چوو، شه‌ش شێوه‌كاری كورد(محه‌مه‌د فه‌تاح، ساڵح نه‌جاڕ، چیمه‌ن ئیسماعیل، نیعمه‌ت محه‌مه‌د، ساكار فاروق و سامان ئه‌بوبكر) له سلێمانی و كه‌ركوك و خانه‌قین تێیدا به‌شداربوون.
له‌وباره‌یه‌وه شێوه‌كار سامان ئه‌بوبكر کە یه‌كێكە له به‌شداربووه‌كان، به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: شێوه‌كارانی 23 وڵاتی عه‌ره‌بی و بیانی به كوردستانیشه‌وه به‌شدارییان له‌و پێشانگه‌یه كردبوو، ئامانج له‌و پێشانگه‌یه‌ش ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زموونی هونه‌ریی بوو له نێوان شێوه‌كاراندا.
رزگار كه‌ركوكی