هونەرمەندی شێوەكار شیرین غەفور پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی تەواو کردووە و ئێستا مامۆستای هونەری بنەڕەتییە.
شیرین غەفور بە دوالاپەڕەی وت: هونەری وێنەكێشان بەهرەیەكی خۆڕسكانەیە و خولیا و حەز و سەركێشییە، هونەرمەند دەبێت خاوەنی رێباز و تەكنیك و رێچكەی تایبەتی خۆی بێت كە پەنجەمۆر و تایبەتمەندی هونەرمەند لەناو گۆڕەپانی هونەردا دەناسێنێت.
لەبارەی تابلۆكانییەوە وتی: تابلۆكانم بە ماتریاڵی جیاواز كێشراون، لەمدواییانەدا بۆیەی زەیت لەسەر كانڤاس بەكار دەهێنم و كەلتور و رەسەنایەتی و سروشتی كوردستان بەشێكی گرنگی تابلۆكانمن.
شیرین غەفور ئاماژەی بەوەشكرد كە چوار پێشانگەی تاكەكەسی هەبووە و لە چەندین پێشانگەی گشتیش لە كوردستان و دەرەوەی وڵات بەشداری كردووە و چەندین رێزلێنانی پێبەخشراوە.
لە كۆتاییدا شیرین غەفور وتی: زۆرجار تابلۆكانم بە كەسانی سیاسی و بیانی و كوردانی دەرەوەی وڵات فــرۆشتــووە، لەبەرئەوەی ئەو تابلۆیانە بازاڕیی نین و ئۆرجیناڵن و تاڕادەیەك نرخیان گرانە.
محەمەد شارەزووری