كتێبی ئەدەب و رۆمان لە نووسینی دڵزار حەسەن-ە، كە چەندین بابەت و توێژینەوە و رەخنە و گفتوگۆی لەخۆ گرتووە.
ئەوەی لەو كتێبەدا گرنگە و نووسەر گرنگی پێداوە، بابەتی بیركردنەوەی رەخنەگرانەیە، كە ئەویش بریتییە لە هەڵسەنگاندنی راستییەكان بۆ گەیشتن بە بڕیارێك و یەقینێك لەسەر بابەتەكان، ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە بیركردنەوەی رەخنەگرانە لە جەوهەردا بابەتێكی ئاڵۆزە. بەهای بیركردنەوەی رەخنەییانە بۆ تاك و كۆمەڵگە، بریتییە لە توانستی هەڵاوێركردنی هەمەلایەنەی مرۆڤ بۆ هەر ماتریالێك لە كۆمەڵگەدا. پرۆسەی ئازادبوون بنەمایەكی گرنگی بیركردنەوەی رەخنەییە بەتاییەتی لەناو توێژی نووسەراندا.
بیركردنەوەی رەخنەیی نایابترین كردارە، كە مێشكی مرۆڤ بە مەبەستی تێگەیشتن لە جیهان و ئەو دەوروبەرەی تێیدا دەژی.
لە بەشێكی دیكەی كتێبەكەدا نووسەر باس لە مێژووی نووسینی رۆمان لەناو كورددا دەكات و دەڵێـت: وەك نموونەی دەقی كاغەزی مێژووییەكی زۆری لەناو كورددا نییە. دیارە رۆمان جگە لە زمان و تەكنیك و شێوازی گێڕانەوەی، دوو بونیادی سەرەكی هەیە كە ئەویش ئایدیا و ماتریالەكەیەتی.
جەواد حەیدەری