بەشی زمانی كوردی لە كۆلێژی پەروەردەی شارەزوور فێستیڤاڵێكی شیعری بۆ چەند شاعیرێك رێكدەخات.
لەوبارەیەوە ئارام عومەر رێكخەری فێستیڤاڵەكە بە دوالاپەڕەی وت: فێستیڤاڵێكی شیعری سازدەکەین بۆ ژمارەیەك لە شاعیران و بـــە شێوەی كێبڕكێ، هەڵسەنگاندنیش بۆ دەقەكان كراوە و دەقی پێنج شاعیر هەڵبژێردراون و بەشداری فێستیڤاڵەكەیان پێدەكرێت.
وتیشی: فێستیڤاڵەكە سەعات 10:30ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/4/2025 لە هۆڵی شێركۆ بێكەس لە كۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بەڕێوەدەچێت.
محەمەد عەبدولڕەحمان – شارەزوور