خانمی یەکەمی عیراق بەبۆنەی یەکی ئایارەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

02:22 - 2025-05-01
عیراق
27 جار خوێندراوەتەوە

خانمی یەکەمی عیراق لە رۆژی یەکی ئایاردا پەیامی خۆی بەهەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی بە زمانی کوردی: 
یەکی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاران، ئەو رۆژەی زۆرجار بەدەستکەوتە نوێیەکانی کرێکارانەوە دەبەسترێتەوە بەڵام ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانییەکان. ئەوکات بەهاتنی بەهار و بەڵێنەکانی نوێبوونەوەوە دەناسێنرا. 
هەموو سەرەتایەکی نوێ، هەموو وەرزێک، هەر قۆناغێک، کەسێک هەیە ئەو بناغەیە بنیات دەنێت کە پشتی پێ دەبەسترێت. کاتێ باس لە بنیاتنانی نیشتمان دەکەین با لەیادبێت کە نیشتمان تەنیا بنەما یان زانست یاخود هیواکان نین، بەڵکو ڕێگا و پرد و هێڵی کارەبا و خوێندنگە و ژێرخانە. ئەو دەستی کارەیە کە بنیادی ئەنێت و پارێزگاری لێ دەکات، ئەو دەست و بازوانەی شایستەی پێزانین، و وەبەرهێنانی ڕاستەقینە و ئینجا پاراستنی شکۆمەندییەتی لە هەلومەرجی  کاردا. 
ئەمڕۆ پیرۆزبایی لە کرێکارانی عیراق ئەکەین لە ڕابردوو، و ئێستا، و دواڕۆژیشدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان