دوای ئەوەی دوێنێ بەندکراوە هەڵاتووەکەی چاکسازی زرکا لە شاری دهۆک لەرێگەی پەنجەرەیەکی نەخۆشخانەوە هەڵات، لە ماوەی 10 سەعاتدا دەستگیر کرایەوە.
سەرچاوەیەک لە چاکسازیی زرکا لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئەو سزا دراوە لە دوای هەڵاتنی لە نەخۆشخانە، لەماوەی 10 سەعاتدا لە گوندەکەی خۆی لە (بێساتا) سەربە ناحیەی قەسرۆک لە شارۆچکەی شێخان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کرایەوە.
سزا دراوەکە حەوت ساڵ لەمەوبەر بەتاوانی کوشتن زیندانی کراوە و بەهۆی سوڵحی عەشایەرییەوە حوکمەکەی کەمکرابۆوە بۆ 11ساڵ، کە چوار ساڵی مابوو حوکمەکەی تەواو بکات.