سەدان کەس لە ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لەسەر داوای سەندیکا کرێکارییەکان گردبوونەوە و داوایانکرد، ژیان و مافی کرێکاران بپارێزرێت، لە ئیستانبوڵیش دەیان خۆپیشاندەر دەستگیرکران.
خۆپیشاندەرانی ناوچە جیاوازەکانی ئیستانبوڵ هەوڵیاندا بچنە گۆڕەپانی تەقسیم، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگرییان لێکرا و بەوهۆیەوە ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو.
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 کەس دەستگیرکراون، کە ویستویانە بچنە گۆڕەپانی تەقسیم..