فلاشی ئابووری

عیراق و داواكاریی زیادكردنی كرێی كار

10:35 - 2025-05-07
ئابووری
14 جار خوێندراوەتەوە

حەسەن ئەلقورەیشی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی سەندیكای كرێكارانی عیراق رایگەیاند: سەندیكاكەیان پێشنیازی كردووە، كرێی كار لە عیراق بەرز بكرێتەوە، بە جۆرێك لانیكەمی كرێ لە 500 هەزار دینار كەمتر نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر سەندیكاكەیان بە هاوكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی داوایانكردبوو لانیكەمی كرێی كار بەرزبكرێتەوە بۆ 300 تا 350 هەزار دینار و جێبەجێش كرا، بەڵام ئەمان كار دەكەن بۆ گەیاندنی بە ئاستی 500 هەزار.
ئەلعەرەبیە بزنس

بابەتە پەیوەندیدارەکان