لین جیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: وڵاتەكەی و پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاریان داوە سەرجەم كۆت و بەندەكانی سەر بازرگانی نێوانیان لاببەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی رێكنەكەوتنی دامەزراوەكانی یاسادانان لە چین و یەكێتیی ئەوروپاوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان كۆت و بەندی زۆری لەسەر بووە، بەڵام بارودۆخی ئێستا وادەخوازێت لە یەك كاتدا لە هەردوولاوە سەرجەم كۆت و بەندەكان لاببەن.
ئەلعەرەبیە بزنس